پەیامێکی توند لە انصارالله-ـەوە بۆ رژێمی داگیرکەر: ئۆپڕاسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن

عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان.
عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله لە راگەیەندراوێک بۆ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرە باسی لەوە کرد کە هەڕەشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناتوانێت هەڵوێستەکەیان بگۆڕێت و بە پێچەوانە بە پێداگری بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.
ناوبراو وتی، "هەڕەشەکانی ئەم هەفتەیەی رژێمی داگیرکەر ناتوانێت ناچارمان بۆ پاشکەشە بکات. بە پێچەوانە بەرخۆدانمان بەهێزتر دەکات." و ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر پێشتر ٥ جار هێرشی کردووە سەر یەمەن کە لە ١٠٧ ئۆپڕاسیۆنی ئاسمانی و دەریایی پێکهاتووە.
حوسی جەختی لەوە کرد کە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی رژێمی داگیرکەر ئامادەن و باوەڕیان بە راست و حەقبوونی دۆزەکەیان هەیە و وتی، "واز لە هەڵوێستەکەمان ناهێنین. تا کاتێک جینۆسایدەکەی لە غەززە کۆتایی نەهێت پاشکەشە ناکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو دامەزراندن و ڕاسپاردانەی کە دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووک ئەنجام بدرێن، گرنگن و بە وردی دۆخەکە بەدواداچوون دەکرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە چڕ کردەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٣٧ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی نێجیریا لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.