لە ماوەی رۆژێکدا ٧٢ شەهید: کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە بەردەوامە
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشە وەحشییەکانی بۆ سەر غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکان و بۆردومانەکانی کە دوێنێ بەردەوامبوون لانیکەم ٧٢ فەلەستینی شەهید بوون.
هەنێک لە شەهیدەکان ئافرەت و منداڵەکان بوون و پزیشکێک کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوو لەگەڵ برازەکەی شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستی غەززە باسی لەوە کرد کە هەنێک لە شەهیدەکان کاتێک کرانە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون.
سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی عەودە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری دەشتی غەززە بۆ سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون کەسێک شەهید بوو و ٥ کەسیش بریندار بوون.
توندترینی هێرشەکان لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەیەک پزیشکێکی فەلەستینی و برازەکەی شەهید بوون.
لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت نیشتەجێگاکانی مەدەنی و خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی دەکرێنە ئامانج.
هەروەها گەڕەکەکانی شوجاعیە و زەیتون لە شاری غەززە بە تۆپهاوێژ کرانە ئامانج، ناوچەکانی جیبالیا و بەیت لاهیا لە باکووری غەززە بە فڕۆکەکانی جەنگی کرانە ئامانج.
دەستنیشان کرا، بەشێکی گەورەی شەهیدەکان لە ناوچەکانی خان یونس، رەفەح، دەیر بەلاح، غەززە و جیبالیا بوون. ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان بە سەختی بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.