حزب الله پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی و گەلی ئێران دەکات
بزووتنەوەی حزب الله-ی ئێران بەهۆی سەرکەوتنی ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی ئوممەتی ئیسلام کرد بۆ یەکێتی و یەکڕیزی.
حزب الله-ی لوبنان سەرکەوتنی ئێرانی لە بەرامبەر سەهیۆنیزم و ئەمریکای وەک "سەرکەوتنێکی ئیلاهی" وەسف کرد و راگەیاند:
"ئێمە وەک حزب الله، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە، کە بە ئیزنی خودا پێبەخشرا، بە خوێنی شەهیدان مۆر کراوە و لە ژێر ئیمان و خۆڕاگری و یەکگرتوویی گەلی ئێران لە ژێر سەرکردایەتی شۆڕشگێڕانەدا بەدەست هات؛ ئێمە جارێکی دیکە پشتیوانی ڕەهای خۆمان پێشکەش بە هەردوو ڕێبەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران دەکەین.
جگە لەوەش داوا لە هەموو گەلانی ئازاد دەکەین کە ئیلهام لەم ساتەوەختە مێژووییە وەربگرن.
ئێستا کاتی یەکگرتنە، کاتی وەستانەوە لە دیوی حەقیقەت و کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی فیرعەونەکانی ئەم سەردەمە.
سەرکەوتنەکان ئەوانەن کە هێزی خۆیان لە ئیرادە و ئیمان و بەرخۆدان وەردەگرن.
هەر جۆرە تەسلیمبوونێک یان سازشێک تەنها بوێری دوژمنانی ئەم ناوچەیە دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.