سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
دیدارەکە دوای کۆبوونەوەی لووتکەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە کۆشکی پاشایەتی هۆڵەند بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە دیدارەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، پرسەکانی جیهانی و ناوچەیی کرا.
هەروەها باس لە گەشەپێدانی بارزگانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەکانی جۆراجۆر کرا.
ئەردۆغان باس لەوە خۆشحالی خۆی بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست کرد کە لە ئەنجامی هەوڵەکانی ترامپ جێبەجێ کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی توباس و تەمونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.