ئێران بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی خاکەکانی داگیرکراو

ئێران هێرشی توند و هاوکاتی بۆسەر ئامانجەکانی رژێمی سەهیۆنی لە تەلئەبیب و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە دەستپێکرد. خاڵە گرنگەکان لە ئۆپڕاسیۆنی ئاسمانیدا لەناوبران، کە سیستەمی بەرگری لەوێ بێکاریگەر بوو.
ئێران هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئامانجە گرینگەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی رژێمی سەهیۆنی چڕتر کردووەتەوە. لە بەیانی زووەوە هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوان لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشووری ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجام درا.
دەوترێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی تا ڕادەیەکی زۆر بێکاریگەر بووە و زۆر خاڵی ستراتژیکیش لەو هێرشانەدا بەرکەوتووە.
داگیرکەران لە بەرامبەر هێرشەکاندا تووشی شۆکێکی زۆر بوون و بە دەنگی ئاگادارکەرەوە رایانکرد بۆ پەناگەکان.
میدیاکانی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کردووە کە نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیر سەبعەش کراوەتە ئامانج و مووشەکێکی ئێرانی لەوێ کەوتووەتە خوارەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.