لە خاکەکانی داگیرکراو ٢٤ باڵەخانە ڕوخان و هەزاران کەس چۆڵیان کرد

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە خاکەکانی داگیرکراو ٢٤ باڵەخانە ڕوخان و ٢ هەزار و ٧٧٥ کەس بێ خانوو مانەوە.
دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران، ئێران دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوە کرد.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی وەعدەی سادیق ٣ی ئێران خاکەکانی داگیرکراو بە درۆن کرایە ئامانج و مووشەکباران کرا.
بە پێی ئامارەکانی بەناو فەرمی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی ئێران ٢٤ باڵەخانە ڕوخاوە و زیاتر بە ١٤ هەزار باڵەخانە گەشتووە.
هەروەها بەناو وەزیری دادی رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد، ٢ هەزار و ٧٧٥ کەس چۆڵیان کردووە.
بە پێی ئامارەکانی رژێمی داگیرکەر، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا تەنها ٢٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.