ئایەتولڵا خامنەیی: دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە

ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی رژیمی سەهیۆنی ستایشی هەڵسوکەوتی بوێرانە و بەکاتی گەلی ئێرانی کرد.
ئایەتولڵا خامنەیی وتی، "پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە نەتەوەی ئێران چۆک دانادات و هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەوانەوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە. نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر شەڕێکی سەپێنراودا پتەو دەبێت، هەروەک چۆن لە بەرامبەر ئاشتییەکی سەپێنراویشدا پتەو دەبێت و ئەم نەتەوەیە لە بەرامبەر سەپاندندا تەسلیمی هیچ کەسێک نابێت."
ئایەتولڵا خامنەیی ئاماژەی بە لێدوانە هەڕەشەئامێز و گاڵتەجاڕییەکانی سەرۆکی ئەمریکا کرد و وتی، "مرۆڤە زیرەکەکان کە ئێران و نەتەوەی ئێران و مێژوو دەناسن هەرگیز بە زمانی هەڕەشەئامێز لەگەڵ ئەم میللەتە قسە ناکەن چونکە نەتەوەی ئێران تەسلیم نابێت و ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی ئەمریکا بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوی لەگەڵدا دەبێت.
دەستدرێژی گەمژانە و بەدخوازانەی رژێمی سەهیۆنی کاتێک روویدا کە بەرپرسانی ئێمە خەریکی دانوستانی ناڕاستەوخۆ بوون لەگەڵ ئەمریکا و هیچ نیشانەیەک بۆ هەنگاوێکی خێرا، سەربازی، یان توند لە لایەن ئێرانەوە نەبوو."
خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دوژمنی سەهیۆنی هەڵە و تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە وتی، "دوژمنی زایۆنی دەبێ سزا بدرێت و سزا دەدرێت، هەروەک ئەو سزایەی کە نەتەوەی ئێران و هێزە چەکدارەکان بەسەر ئەو دوژمنە دزێوەدا لە ئێستادا دەیسەپێنن، و لە داهاتووشدا سزایەکی سەختەی دەدرێت و لاوازی کردووە. ئەو ساتەی دۆستە ئەمریکییەکانیان دەچنە ناو گۆڕەپانەکەوە، نیشانەی لاوازی و بێدەسەڵاتی رژێمی سەهیۆنییە."
راشیگەیاند کە "سەرۆکی ئەمریکا، بە ڕاشکاوی داوا لە نەتەوەی ئێران دەکات کە خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین، سەرەتا هەڕەشە لەو کەسانە بکە کە لە هەڕەشەکە دەترسن.
لە حاڵێکدا کە گەلی ئێران بڕوایان بەم ئایەتە پیرۆزە هەیە که «وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ» و
هەڕەشە هیچ کات کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی گەلی ئێران نابێت.
بە هێز درێژە بە ژیانتان بدەن، بە تایبات ئەو کەسانەی کە کاروباری خزمەتگوزاری لە ئەستۆیانە و سەروکاریان لەگەڵ خەڵکە و ئەوانەش کە کاری بانگەشەیی و ڕوونکردنەوەیی لە ئەستۆیانە، کارەکانتان بەوپەڕی هێزەوە بکەن و پشت بە خودا ببەستن که 'وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ'."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە، ئەمڕۆ لە ناوچەی ڕێڕەوی نەتزەریم ١٦ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ئێران بۆ یەکەم جار مووشەکە زەبەڵاحەکەی بەناوی مووشەکی خوڕەمشەهر لە دژی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەکارهێنا. مووشەکەکە گەشتە خاکەکانی داگیرکراو و لە تەلئەبیب درا.
ئێران هێرشی توند و هاوکاتی بۆسەر ئامانجەکانی رژێمی سەهیۆنی لە تەلئەبیب و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە دەستپێکرد. خاڵە گرنگەکان لە ئۆپڕاسیۆنی ئاسمانیدا لەناوبران، کە سیستەمی بەرگری لەوێ بێکاریگەر بوو.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.