ئێران قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە

رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ماوەی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی تا ڕۆژی سێشەممە درێژ کردەوە.
رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند، "دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە، بەمەبەستی پاراستنی سەرنشینان و سەلامەتی گەشتەکان و هاوتەریب لەگەڵ ڕاگەیاندنی فڕۆکەوانی (NOTAM)، ئاسمانی وڵاتەکە تا کاتژمێر ٠٢:٠٠ی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی حوزەیران بە داخراوی دەمێنێتەوە."
لە بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو هاوڵاتیان کراوە کە خۆیان لە چوون بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵات بەدوور بگرن و بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان بکەن سەبارەت بە دۆخی گەشتەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو سنووردارکردنانەی لە ئاسمانی وڵاتدا جێبەجێ دەکرێن بەردەوام دەبن تا بارودۆخی وڵات ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها زانیاری پێویست بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنرێت کاتێک باری نائاسایی کۆتایی دێت و ئاسمانی وڵاتەکە دەکرێتەوە.
بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان دوای ئەوە هات کە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی رژێمی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران و ناوچەکانی دیکەی سەرتاسەری وڵات دەستپێکرد. لە بەرامبەردا ئێران لە شەوی هەینیەوە زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر ئامانجە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە و زیانی گیانی و زیانی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و عهباس عراقچى، وهزیرى دهرهوهى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، پهیوهندییهكى تهلهفۆنییان ئهنجام دا.
ئێمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا راگەیاند کە هەوڵی گۆڕینی بەزۆری رژێم لە ئێران هەڵەیەکی ستراتیژیکە.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر باڵەخانەیەکی مەدەنییەکان ١٣ مەدەنی کوژران کە هەنێکیان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە خاکەکانی داگیرکراو ٢٤ باڵەخانە ڕوخان و ٢ هەزار و ٧٧٥ کەس بێ خانوو مانەوە.