ماکرۆن: هەوڵی گۆڕینی بەزۆری رژێم لە ئێران هەڵەیەکی ستراتیژیکە

ئێمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا راگەیاند کە هەوڵی گۆڕینی بەزۆری رژێم لە ئێران هەڵەیەکی ستراتیژیکە.
ماکرۆن لە راگەیەندراوێک لە لووتکەی وڵاتانی جی-٧ ئاماژەی بەوە کرد کە دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا وتووە لە نێوان رژێمی سەهیۆنی و ئێران دیدارەکانی ئاگربەست بەڕێوەدەچێت.
ماکرۆن وتی، "ئێمە ئاگربەستمان دەوێ و دەبێت ئێران بگەڕێتەوە سەر دانوستانەکانی ناوۆکی."
ماکرۆن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ئاگربەست رابگینرێت وڵاتانی ئەوروپا ئامادەن بەشداری لە دانوستانەکانی ناوۆکی لەگەڵ ئێران بکەن و هەوڵی گۆڕینی بەزۆر رژێم لە ئێران هەڵەیەکی ستراتیژیکە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.
ڕیک پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین راگەیاند کە تەنیا ١٧ نەخۆشخانە لە غەززە بەشێوەیەکی بەشەکی دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و ئەو نەخۆشخانەیانە توانای قەرەوێڵەیان تەنیا ١٥٠٠ کەس بووە بۆ دانیشتووانی ٢ ملیۆن کەس.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٦ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٣٢٠ کەس.