ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٦٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٨٢ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران هێرشی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆسەر شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا دەستپێکرد. لەگەڵ دەستپێکردنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان بەسەر شارەکاندا، خەڵک بەرەو پەناگاکان هەڵدێن.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ کەس.
رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ماوەی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی تا ڕۆژی سێشەممە درێژ کردەوە.