کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە: ٥٥ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان بە شێوەی سیستەماتیک. لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ١٦ی حوزەیرانەوە لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەکە ژمارەی شەهیدەکان گەشتووە ٥٦ کەس کە ٣٨یان چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییەکان بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، لە ٢٧ی ئایارەوە لە ئەنجامی هێرش سەر فەلەستینییەکانی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون ٣٣٨ کەس شەهید و ٢ هەزار و ٨٣١ کەسیش بریندار بوونەتە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی برسێتی وەک چەکێک لە دژی فەلەستینییەکان بەکار دەهێنێت و ئەو فەلەستینیانەی لە خاڵەکانی وەرگرتنی هاوکاری چاوەڕوانی پاروویێک نانن دەکاتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ١٨٥ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر باڵەخانەیەکی مەدەنییەکان ١٣ مەدەنی کوژران کە هەنێکیان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە خاکەکانی داگیرکراو ٢٤ باڵەخانە ڕوخان و ٢ هەزار و ٧٧٥ کەس بێ خانوو مانەوە.
لە چوارچێوەی شەپۆلی نوێی هێرشەکانی سوپای ئێران، بنکە هەواڵگرییەکانی شاری گلیلۆت ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج. بەم لێدانە لە دڵی رژێمی سەهیۆنی، جارێکی دیکە "گوبە ئاسنینەکە" بێکاریگەر کرا.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر نابلوس و دەوروبەرەکەی و هەڵکوتانە سەر مزگەوتێک.