شەپۆلی پێنجەمی مووشەکی بەر تەلئەبیب و دەوروبەری: رژێمی سەهیۆنی دەلەرزێت
شەپۆلی پێنجەمی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران کە لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکەیدا دەستیپێکرد، بە ناوی "وەعدەی سادیق ٣"، بە واتای "ڕاستترین بەڵێنەکان"، ناوچە داگیرکراوەکانی تبریا و مەرواجی کردە ئامانج.
هێرشە تۆڵەسەندنەوەکان کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری سەرکردە سەربازییەکان و زانایان لە لایەن رژیمی سەهیۆنیەوە دەستی پێکرد، بەردەوامە.
رادیۆی گشتی رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە شەپۆلی پێنجەمی مووشەکەکان کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراون، ناوچەکانی باکووری مەرواج (ئێمەک یزرائیل) و تبریاسی کردۆتە ئامانج. باس لەوەش کراوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی سەخت لە ناوچەکەدا بیستراوە و زیانێکی زۆر بە باڵەخانەکان کەوتووە.
لە حاڵێکدا کە میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کردووە کە جولەکەکانی دانیشتووی ناوچەکانی باکوور لە ترس و دڵەڕاوکێدا بەرەو پەناگە ڕادەکەن، تێبینی کرا کە سوپای سەهیۆنی لە دوای هێرشەکە خۆی لە پێدانی زانیاریی ورد بەدوور گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە تەنانەت دەزگاکانی راگەیاندنی رژێمی سەهیۆنیش، ئیتر ناتوانن ئەو وێرانکارییە گەورەیە و لەدەستدانی گیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بشارنەوە. یەدیوت ئاهارۆنۆت، یەکێک لە ڕۆژنامە پێشەنگەکانی رژیمی سەهیۆنی پشتڕاست کردەوە کە بە هۆی ئەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە هەڵدراون، لانیکەم یەک کەس گیانی لەدەست داوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکان کە بە تایبەتی لە تەلئەبیب و دەوروبەری کاریگەر بوون، ژێرخانی شارەکەی ئیفلیج کرد. بەناو بەرپرسی پۆلیسی تەلئەبیب رایگەیاندووە، "زۆرێک لە باڵەخانەکان بە تەواوی ڕووخاون، کە هێشتا گەیشتن بە هەندێکیان مەحاڵە". چاپەمەنی داگیرکەران بڵاویکردەوە، بینایەکی ٣٢ نهۆمی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها ٩ باڵەخانە لە ناوچەی ڕاماتا گان بە تەواوی وێران بووە و زیاتر لە ٣٠٠ کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.
جگە لەوەش، یەکینەکانی ئاگرکوژێنەوەی رژێمی سەهیۆنی راپۆرتیان دا کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرێکی گەورە کە لە نهۆمەکانی سەرەوەی ئاسمان ڕوتێک لە تەلئەبیب کەوتەوە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هەوڵی چڕوپڕ دراوە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رایانگەیاندووە کە لە یەک کاتدا شەڕ لەگەڵ چەندین "ڕووداوی گەورە" دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.