ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەک پەسەند دەکات کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە دەکات

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە و دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە مرۆییە بەرفراوانەکانی دەستبەجێ دەکات.
ئەنجومەنی گشتی پشتیوانییەکی زۆری لە بڕیارنامەیەک کرد کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و بێ مەرج و هەمیشەیی لە غەززە و ئازادکردنی هەموو ئەسیرەکان و دەستپێکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی کرد.
لە کۆبوونەوەی گشتیدا ١٤٩ وڵات پشتگیریان لە بڕیارنامەکە کرد و ١٢ وڵاتیش دەنگی نەخێریان دا و ١٩ وڵاتیش بێ لایەن بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.