لە نێجیریا پاسێکی هەڵگری وەرزشوانەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو: ٢١ کوژراو

لە باکووری وڵاتی نێجیریا پاسێکی هەڵگری وەرزشوانەکان تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، پاسەکە وەرزشوانەکان ۆ فێستیڤالی وەرزشی ٢٠٢٥ لە ویلایەتی کانۆ دەگواستەوە و لە سەر رێگای کادونا-کانۆ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، پاسەکە لە رێگا دەرچووە و وەگەڕاوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش بریندار بوونەتە.
پۆلیسی هاتوچۆ باسی لەوە کرد کە رووداوەکە بەهۆی خێرایی زۆر و ماندووبوون رووی داوە.
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا خەم و پەژارەی خۆی بۆ رووداوەکە دەربڕی و سەرەخۆشی لە خانەوادەکان کرد.
رووداوە کوشندەکانی رێگاوبان زۆرجار لە نێجیریا ڕوودەدەن و زیاتر بەهۆی هەڵگرتنی زۆر و خراپی بارودۆخی رێگاوبان و لێخوڕینی بێباکانە روودەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەی رەفەح دووبارە هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٣ کەس شەهید بوون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە شاری تیمبوکتوی وڵاتی مالی لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەیەکی سەربازی زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
نزیکەی ٦٠٠ جووڵەکە ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ئەنجامی حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو منداڵی فەلەستینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهید کرد کە ئاویان دەگواستەوە.