لە ئێران و پاکستانەوە ٥٠٠ هەزار ئەفغانستانی گەڕانەوە وڵاتەکەیان

لە مانگی نیسان و ئایاردا لە وڵاتانی پاکستان و ئێران ٥٠٠ هەزار ئەفغانستانی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
کۆمیسارێتی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیسان و ئایاردا لە وڵاتانی پاکستان و ئێرانی دراوسێی ئەفغانستان بە کۆی گشتی ٥٠٠ هەزار پەنابەرانی ئەفغانستانی گەڕانەوەی زێدی خۆیان.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا، گەڕاوەکان هەوڵی ئاوادانکردنەوەی دووبارەی ژیانیان دەدەن و بۆیە زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
ساڵی رابردوو لە وڵاتانی پاکستان و ئێرانەوە زیاتر لە ٢ ملیۆن ئەفغانستانی گەڕابوونەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی پەنابەران و گەڕاندنەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، دوای کۆنترۆلکردنی حکومەت لە لایەن ئیمارەتی ئیسلام تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥.٠٩ ملیۆن ئەفغانستانی گەڕاونەتە وڵاتەکەیان.
عبدالمطلب حەقانی وتەبێژی وەزارەتەکە باسی لەوە کردبوو کە تەنها لە دوو مانگی کۆتاییدا نزیکەی ٢٦٨ هەزار کەس لە ئێران، پاکستان و تورکیاوە گەڕاونەتە وڵات.
حکومەتی پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ٣ ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا و بەرپرسانی ئێرانی بانگێشتیان کردبوو کە بیانییەکانی کە بێ مۆڵەت لە وڵات دەمێنن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
حکومەتی ئەفغانستان چەندین جار بانگێشتی پەنابەرانی ئەفغانستانی کردووە کە لە شوێنی ئەوەی لە دەرەوەی وڵات وەک پەنابەر بژین بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و وڵات ئاوادان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دەرەوەی یاریگای کریکێت لە شاری بەنگالورو لە هیندستان، لە ئەنجامی پەلاماردان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٠٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٣٤١ کەس.
هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە ڕێبەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، لە پەیامی جەژنی قورباندا، هۆشداری و ڕاسپاردەی گرنگی بە گەل و بەڕێوەبەرانی ئەفغانستان دا.
نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئیستانبوول بۆ قۆناغی دووەمی ٢٨مین قۆناغی یاسادانەوە وەک سەرۆک پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.