ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٤ هەزار و ٤١٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ١٩٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٣٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٤ هەزار و ٤١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٤ هەزار و ١٩٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەی رەفەح دووبارە هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٣ کەس شەهید بوون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە شاری تیمبوکتوی وڵاتی مالی لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەیەکی سەربازی زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
نزیکەی ٦٠٠ جووڵەکە ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ئەنجامی حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو منداڵی فەلەستینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهید کرد کە ئاویان دەگواستەوە.