دیداری سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ٤ پارێزگاری هەرێمی کوردستان و ٣ پارێزگاری ڕۆژهەڵات کۆبوویەوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ پارێزگارانی هەڵەبجە، دهۆک، سلێمانی و هەولێری هەرێمی کوردستان و پارێزگارانی ورمێ، سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵات کۆبوویەوە.
فاتمە موهاجیرانی وتەبێژی دەوڵەت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا راگەیاند، "لەپێناو قووڵترکردن و پەرەدەنا بە دیپلۆماسی دراوسێتی و کەڵک وەرگرین لە دەفرایەتیی پارێزگا سنوورییەکان، ئەمڕۆ دانیشتنێک بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان و سێ پاریزگاری ورمێ، کوردستان و کرماشان بەڕیوەچوو."
هەروەها وتی، "دوکتۆر پزشکیان لەو دانیشتنەدا جەختی لە پەرەدان بە پەیوەندییە بازرگانی، ئابووریی و زانستییەکان لە پارێزگاگەلی سنووری کرد و بڕیاردرا گەلاڵەی گەشەی پاوەجێی ناوچە ئامادە بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک و تای لاسا ٣٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان لە ناوچەی دابەشکردنی هاوکارییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، پێشوازی لە بڕیاری شارەوانی بارسێلۆنا بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی کرد.
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.