دانوستانی ناڕاستەخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەستیپێکرد

خولی ٥ـەم دانونستانەکانی ناڕاستەخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەخی ئیتالیا دەستیپێکرد.
خولی ٥ـەم دانونستانەکانی ناڕاستەخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ناوبژوانی عومان لە ڕۆمای پایتەخی ئیتالیا دەستیپێکرد.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی سەرۆکایەتی شاندی ئێران و ستیڤ ویتکۆف سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات.
دوایین خولی دانونستانەکانی نێوان هەردوولا لە ١١ی ئایار لە عومان بەڕێوەچوو، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، لەو کاتەوە تا ئێستا گرژی لەنێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم دروستبووە.
باس لەوە کرا کە ئیدارەی ترامپ هەوڵی داوە هەموو چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە رابگرێت، بەڵام تاران چەمکی "پیتاندنی سفر"ی ڕەتکردووەتەوە و داوای هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی کردووە.
ئەنتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، حکومەتی ئیتاڵیا "بە تەواوی پشتگیری لەم هەوڵانەی نێوەندگیری دەکات" بەڵام "بە دڵنیاییەوە ئەمە دانوستانێکی ئاسان نییە".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک و تای لاسا ٣٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان لە ناوچەی دابەشکردنی هاوکارییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، پێشوازی لە بڕیاری شارەوانی بارسێلۆنا بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی کرد.
لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.