لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە نزیکەی بازاڕێک لە شاری قەلعە عەبدولڵای وڵاتی پاکستان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەستهاتوو، هێرشەکە بە تەقاندنی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیکەی بازاڕێک لە شاری قەلعە عەبدولڵا ئەنجام درا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
عەبدولڵا یاز یاریدەدەری کۆمیساری ناوچەکە سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی راگەیەندراوی ریاز، هێرشەکە لە نزیکەی سنووری ئەفغانستان بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسیش بریندار بوونەتە و هەروەها زیان بە چەند دوکان و خانوویێک لە ناوچەکە گەشتووە.
شەهید ریند وتەبێژی حکومەتی هەرێمی بەلوچستانی پاکستان سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئیدانەی هێرشەکەی کرد و راگەیاند کە لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێ کردووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.