کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی کەمینێک لە بەیت لاهیا ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر دەکوژێت و بریندار دەکات

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
کەتائیبی قەسام لە کەناڵی تەلەگرام راگەیاند، ١٦ی ئایار ڕۆژی هەینی لە ناوچەی عەتاتارا لە ڕۆژئاوای بەیت لاهیا لە باکووری غەززە ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە دژی داگیرکەران ئەنجام درا.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکە ٣ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانی سەهیۆنی بە تەقمەنی "شەواز" و سارۆخی "تاندەم" کرانە ئامانج.
دواتر بە بۆمب و چەک تەقە لە گروپێک سەربازی داگیرکەر کرا. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، دوای ئۆپڕاسیۆنەکە بینرا کە هەلیکۆپتێرەکان سوپای داگیرکەر بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان هاتوونەتە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.