ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٣٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٦٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.