لە سۆماڵ تەقینەوە: ١١ کوژراو
لە کاتی وەرگرتنی سەربازی نوێ بۆ سوپای نیشتمانی سۆماڵ، هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەربازی دامانیۆ ئەنجام درا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، تەقینەوەکە لە نزیکەی ناوەندی تۆماڕکردنی ناو سەربازەکان رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، تەقینەوە بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە نێوان گەنجەکانی کە دەچوونە سەربازی رووی داوە.
دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر کەس بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران.
تاوەکو ئێستا کەسێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
بەرپرسانی سۆماڵ تاوەکو ئێستا راگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە بڵاو نەکردووە و ژمارەی فەرمی کوژراوەکان دیار نییە.
دەستنێشان کرا، سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکردووە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی کوژراوەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی توباس و تەمونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.