رووسیا: ٦ نیشتەجێگامان لە دۆنێستک کۆنترۆل کرد
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە هەفتەی کۆتاییدا لە ناوچەی دۆنێتسک ٦ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند کە ئەم هەفتەیە بە چەکەکانی حەساس و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووە سەر ناوچەکانی گرنگی پیشەسازی سەربازی ئۆکراینا و ژمارەیەکی ناوچەیەکی گرنگی سەربازی و تەقەمەنیان کردووە ئامانج.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٦ نیشتەجێگایان لە ناوچەی دۆنێتسک کۆنترۆل کردوون.
هەروەها باس لەوە کرا، لە سەرەتای شەڕەوە ٦٦٢ فڕۆکە، ٢٨٣ هەلیکۆپتێر، ٥٧ هەزار و ٤٣٦ درۆن، ٦٠٥ سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی، ٢٣ هەزار و ٣٥٤ تانک و زرێپۆش، هەزار و ٥٦٣ سیستەمی سارۆخی، نزیکەی ٢٥ هەزار ئۆبوس و تۆپی هاوان و ٣٥ هەزار و ٥٤٥ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازی ئۆکراینایان لە ناوبڕاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.