لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کرا
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.
سوپای داگیرکەر لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە دەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە قودس، یافای داگیرکراو، شانشینی هاشمی ئوردن، گوش دان و ناوچەیەکی فراوانی فەلەستینی داگیرکراو بیستراوە، هاوکات تەقینەوەی قورسیش لە ناوەندی ناوچەکە روویداوە.
میدیاکانی داگیرکەر رایانگەیاندووە، "لە ئەنجامی ئەو مووشەکانەی لە یەمەنەوە هاویشتووە، گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و گەڕانەوە ڕاگیراون."
میدیاکانی داگیرکەری باسیان لەوە کردووە کە لە ئەنجامی مووشەکێک کە لە یەمەنەوە هاویشتووە، "ئاسکەری هێرشی ئاسمانی لە زیاتر لە ٢٠٠ ناوچەدا لێدراوە" و بە ملیۆنان کەس بەرەو پەناگە هەڵاتوون.
وێنەی گەشتێکی بەکۆمەڵ لە کەناراوەکانی تەلئەبیبەوە دوای هەڵدانی مووشەکی یەمەن لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە.
کەناڵی ١٤ ئیدیعای کردووە کە "سیستەمی THAADی ئەمریکی بۆ جاری دووەم نەیتوانیوە مووشەکەکەی یەمەن بگرێت" بەڵام مووشەکەکە لەلایەن سیستەمی تیری داگیرکەرییەوە رێگری لێکرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم" بڵاویکردەوە، "لوفتانسا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ١٨ی ئایار درێژکردووەتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.