رابەری انصارالله: ئەولەویەتمان پشتیوانییە بۆ غەززە
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.
ئەلحوسی لە گرتەڤیدۆیێکدا راگەیاند، "ئۆپڕاسیۆنەکانمان بۆ پشتیوانی لە خەلی فەلەستین بەردەوامن؛ ئەم هەفتەیە نزیکەی ١٠ هێرشی مووشەکی و درۆنیمان بۆ سەر یافا، عەسقەلان، نەجەف و حەیفا ئەنجام داییەوە.
هەروەها وتی، "لەگەڵ هێرشە چڕەکانی ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنە پشتیوانییەکانمان ئەنجام دا. لە ١٥ی رەمەزان (١٥ی ئادار)ەوە تاوەکو ٩ی زیلقەعدە (٦ی ئایار) بە کۆی گشتی ١٣١ ئۆپڕاسیۆنمان ئەنجام دایەوە و لەم ئۆپڕاسیۆنانەدا ٢٥٣ مووشەکی بالیستیکی و درۆنمان بەکار هێنا. بەڵام ئەولیەتمان پاراستنی گەلی فەلەستینە لە دژی ئیسرائیلی دوژمن. ئەمریکا نەیتوانی رێگری لە ئۆپڕاسیۆنەکانمان بکات و هێزی سەربازیمان لەناو ببات."
ئەلحوسی لە بەردەوامی وتی، "دوژمن لە کردنەئامانجی هێزەکانمان شەکەستی خوارد، بۆیە دەستی بە کردنەئامانجی مەدەنییەکان کرد و هەوڵ دەدات ئیرادە، هەڵوێست و هێزی گەلەکەمان تێکبشکێنن. هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای دوژمن بە گشتی گەلەکەمانی کردووە ئامانج."
ناوبراو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد، "فەرامۆشکردنی بەرپرسیارێتی پیرۆز و گەورەی عەرەب و موسڵمان بۆ ئەنجامدانی جیهاد لە ڕێگای خوا و وەستانەوە لە دژی ستەم بە هەموو شێوەیەک بێ پاساو و ئەم هەڵوێستە داوای تووڕەیی خوای گەورە دەکات. بێ دەنگی ئوممەتی ئیسلام بە تایبەتی عەرەبەکان کە سەدان ملیۆن کەسن لە بەرامبەر وەحشیەتێکی بەم شێوەیە زۆر دەردناک، ترسناک و شەرماوەرە؛ گەلی فەلەستین هەموو ڕۆژێک تووشی کۆمەڵکوژییەکانی ترسناک دەبن.
ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە راگەیاندبوو کە کۆتاییان بە بۆردومانکردنی یەمەن هێناون. ئەمە دوای رێککەوتن لەگەڵ انصرالله بوو بۆ ئەوە کۆتایی بە ئۆپڕاسیۆن سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور بهێنێت.
بەڵام بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات، ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هێرش و گەماڕۆی سەر غەززە کۆتایی بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.