پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئەمریکای پەسەند کرد
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
دەنیس شمیگال سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا راگەیاند، رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرابوو پێشکەشی پەرلەمان کراوە.
شمیگال باسی لەوە کرد، پەرەلمان دەنگی لە سەر رێککەوتنەکە داوە و "هەموومان پێکەوە بە زیندووکردنەوەی ئابووریمان، بەهێزکردنی ئۆکراینا و بەرزکردنی ئاستی خۆشی گەل هەنگاوێکی گرنگمان هاوێشت."
ئەندری یەرماک سەرۆکی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکراینا راگەیاند، ٣٣٨ پەرلەمانتار دەنگی "بەڵێ"یان داوە.
ئەمریکا و ئۆکراینا لە ١ی ئایار رایانگەیاندبوو رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە بەکارهێنانی توخمە زەوییە دەگمەنەکان لەخۆدەگرێت واژۆیان کردووە.
ڕێککەوتنی هاوکاری ئابووری دامەزرانی "سندووقی وەبەرهێنانی ئاوەدانکردنەوەی ئەمریکا و ئۆکرانیا" دەخاتە ڕوو.
ڕێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە، وادەکات ئەمریکا دەستی بگات بە سامانە سروشتییەکانی ئۆکرانیا لە بەرامبەر ئەو پاڵپشتییە سەربازی و داراییەی کە تا ئێستا ئەنجامی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.