ئۆکراینا: لە ئەنجامی هێرشی درۆنی رووسیا ٣١ کەس بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشی سوپای رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شاری زاپۆریژیا و ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک ٣١ کەس بریندار بوون.
رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر شاری زاپۆریژیا و ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.
ئیڤان فێدۆرۆڤ سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی زاپۆریژیا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، سوپای رووسیا لە کاتەکانی شەو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر شاری زاپۆریژیا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٩ کەس بریندار بوون.
سەرگی لیساک سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک راگەیاند، هێرشەکە دوێنێ شەو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس کۆبوویەوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.