رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن: ئیسرائیل لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات

رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
رێکخراوەکە لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە تەنها پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نییە و هەروەها تاوانی جەنگییە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "گەماڕۆیەی بە سەر کەناری غەززە سەپێندراوە بەشێکە لە سزادانەوەی نایاسایی بە کۆمەڵ و چالاکیی جینۆساید."
رێکخراوەکە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بە رێگریکردنی سیستەماتیک لە گەشتنی غەززە بە خزمەتەکانی تەندروستی، خۆراک، ئاو و سووتەمەنی، برسێتی وەک جۆرەیەکی شەڕ بەکار دەهێنێت. دەستنیشان کرا کە رژێمی داگیرکەر بە ئاشکرا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا "گەمارۆیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە" کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا سەپێنراوە، بە بەڵگەی نوێ کە مەبەستی ڕژێمی سەهیۆنی بۆ لەناوبردنی جەماوەری خەڵکی غەززە بەڵگە کردووە، وەسف کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس کۆبوویەوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.