انصارالله لە گردبوونەوەی ملیۆنی راگەیاند کە شاری حەیفای کردووە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئامانجەکانی گرنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری حەیفای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کرا ئامانج.
فەریق جەنەراڵ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی انصارالله لە گردبوونەوە ملیۆنییەکەی گەلی یەمەن کە بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆیان بۆ غەززە و فەلەستین رێکخرابوو، سەبارەت بەو ئۆپڕاسیۆنەی کە دژی رژێمی داگیرکەر ئەنجامیان دا، زانیاریی دا.
سەریع وتی، "یەکە مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامانجێکی گرنگی دوژمنی ئیسرائیلیان لە ناوچەی حەیفای داگیرکراو بە مووشەکێکی بالیستیکی هایفێرسۆنیک کردە ئامانج. ئەمە دووەم ئۆپڕاسیۆن بوو کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەنجام درا. سوپاس بۆ خوا مووشەکەکە سەرکەوتووانە گەیشتە ئامانجەکەی و ملیۆنان دانیشتووی داگیرکەر ناچاربوون بەرەو پەناگە هەڵبێن."
سەریع داوای لە هەموو گەلی عەرەب و ئیسلامی کرد کە بەرپرسیارێتی ئایینی و ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین جێبەجێ بکەن و هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی شەڕی جینۆساید لە هەموو وڵاتێک و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپڕاسیۆنەکان دژی رژێمی داگیرکەر و کەشتییە ئەمریکییەکان بەردەوام دەبن تا گەمارۆی غەززە هەڵدەگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس کۆبوویەوە.
رێکخراوی نێودەوڵەتی لێبوردن راگەیاند، گەماڕۆی کە رژێمی داگیرکەر ٢ مانگە بە سەر غەززە سەپاندووە بە ئاشکرا نیشان دەدات کە لە غەززە تاوانی جینۆساید دەکات و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنێت.
لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.