تەقینەوەیەک لە چین رووی دا: کوژراوێک و ٢١ بریندار
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نیشتەجێگایەک لە باکووری وڵاتی چین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون. ٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.
رووداوەکە لە گەڕەکی بەیینگ لە شارۆچکەی شیاودیانی شاری تاییوان ناوەندی ویلایەتی شانشی رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.
٦ کەس بە سەختی و ١٥ کەسیش بە سووکی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەهۆی تەقینەوەکە زیان بە باڵەخانەکانی دەوروبەر گەشتووە.
ئاگرەکەی تەقینەوەکە کۆنترۆل کرا و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی توباس و تەمونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.