ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٠٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ١٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٥ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٠٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٨ هەزار و ١٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی توباس و تەمونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.