ئیدعا دەکرێت کە سەرۆکی پێشووی فلیپین پەنای بردووە بۆ چین
چین ئەو قسانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن دوترێتی سەرۆکی پێشووی فلیپین داوای مافی پەنابەری کردووە.
گوو جیاکۆن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی ئەو هەواڵە میدیاییانەی دایەوە کە بە پشتبەستن بە "سەرچاوە ئاگادارەکان" باس لەوە دەکەن کە ڕۆدریگۆ دوترێتی سەرۆکی پێشووی فلیپین بە فەرمانی دەستگیرکردن لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان داوای مافی پەنابەری لە چین کردووە.
جیاکون ئاماژەی بەوەشکرد، چین هیچ داواکارییەکی پەنابەری لە لایەن ڕۆدریگۆ دوترێتی سەرۆکی پێشووی فلیپین و خێزانەکەیەوە وەرنەگرتووە.
جیاکون وتی، "سەردانەکەی دوترێتی بۆ هۆنگ کۆنگ پشوویەکی تایبەت بوو" ئاماژەی بەوەشکرد، نووسینگەی کۆمیساری کاروباری دەرەوەی هەرێمی کارگێڕی تایبەتی هۆنگ کۆنگ (HKSAR) وەڵامێکی فەرمی بڵاوکردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی فلیپینیش لێدوانیان لەسەر ئەو بابەتە داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.