هۆشداریی دەدرێت لە مەترسیی ژەهراویبوون بە دووکەڵی سۆبا
گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان، دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە ئەمبوڵانسی فریاکەوتن بکرێت بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین
پسپۆڕی فریاکەوتن و کارەسات سالح ئەجار جەختی کردەوە لەوەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان. لە کاتی ژەهراویبووندا نابێت ماست، دۆ یان ئاو بدرێت بە کەسەکە، نابێت نەخۆش بەڕێوە بڕوات و دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە ئەمبوڵانسی فریاکەوتن بکرێت بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین
پسپۆڕەکە لە درێژەی هۆشداریەکەیدا جەختی لەم خاڵانە کردەوە:
گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بێڕەنگ و بێبۆیە و 200 بۆ 250 هێندە خێراتر لە ئۆکسجین تێکەڵی خوێن دەبێت و لە ڕێگەی خڕۆکە سوورەکانەوە دەگاتە مێشک و سییەکان.
پێویستە دەستبەجێ دەرگا و پەنجەرە بکرێنەوە، کەسەکە ببرێتە هەوای پاک و لەسەر لایەک ڕابکشێنرێت تا لە کاتی ڕشانەوەدا نەخنکێت.
نابێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەک وەک ماست، دۆ و ئاو بدرێت بە نەخۆش، چونکە مەترسیی هەیە ماددە ژەهراوییەکەی ناو قوڕگ بگەڕێتەوە بۆ گەدە.
نابێت نەخۆش بە هیچ شێوەیەک بەڕێوە بڕوات، چونکە ماندووبوونی جەستەیی گوشاری زۆر دەخاتە سەر دڵ و مێشک. دەبێت خێرا پەیوەندی بکرێت بە دەزگای فریاکەوتنی خێرا بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین لە ناوەندی تەندروستی.
تەنانەت ئەگەر کەسەکە هەستی کرد باشە یان نیشانەکانی وەک سەرگێژخواردن، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە ، پێویستە هەر بچێتە نەخۆشخانە و چارەسەری ئۆکسجین وەربگرێت.
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کاری هاوکاریی مرۆیی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ناونیشانی "هەمان ئاسمان، زستانی جیاواز"، داوای کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی پێداویستییە پێویستەکانیان کرد
ژووری هەشتەمی ئەنجوومەنی دەوڵەت تانەیەکی ڕەتکردووەتەوە کە پارێزەران بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ تۆماریان کردووە، بەمەش هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی زانکۆکەی پشتڕاستکردووەتەوە