بانگەوازی هاوبەشی 46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی: با ڕێڕەوی مرۆیی بۆ غەززە بکرێتەوە و یارمەتییەکان بگەن
46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کاری هاوکاریی مرۆیی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ناونیشانی "هەمان ئاسمان، زستانی جیاواز"، داوای کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی پێداویستییە پێویستەکانیان کرد
پلاتفۆرمی پشتیوانی لە فەلەستین داوای هاوپشتی هاوبەشی کرد بۆ ئەوەی سەرنج بخاتە سەر ئەو لایەنەی قەیرانی مرۆیی غەززە کە بەهۆی بارودۆخی زستانەوە زیاتر قووڵ دەبێتەوە.
هەڵمەتی هاوکاریی زستانە کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە بڕیارێکی هاوبەش بۆ غەززە دەستیان پێ کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە دەروازەی مارمارای ئوسکودار بەڕێوە چوو، بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا.
عوسمان نوری قاباکتەپە، سەرۆکی پلاتفۆرمی پشتیوانی لە فەلەستین کە بە ناوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکەی خوێندەوە، گوتی، "داوا لە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ بکەن. پاراستنی منداڵێک لە سەرما و حەوانەوەی خێزانێک لە شوێنێکی سەلامەتدا بە هیچ شێوەیەک ناکرێت ببێتە بابەتی مامەڵەی سیاسی."
زستان لە غەززە، قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەکاتەوە
قاباکتەپە بە ئاماژەدان بەوەی کە بەهۆی هێرش، وێرانکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێی بەردەوامەوە لە غەززە، ملیۆنان مرۆڤ لە ماڵەکانیان و دەرفەتەکانی ژیان بێبەش بوون و جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی زستان ئەم وێنەیە زیاتر قورس دەکات، گوتی: "بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بارانبارینە بەخوڕەکەی 7ی تشرینی دووەمدا نزیکەی 70 هەزار خێوەت ژێر ئاو کەوتن. نزیکەی 226 هەزار کەس ڕاستەوخۆ کاریگەریی بارانبارینەکەیان لەسەر بوو، بەڵام نزیکەی 2 ملیۆن مرۆڤ بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کاریگەریی ئەو بارانبارینەیان لەسەر بوو. بارانبارینەکان هەڕەشە لە گەیشتن بە ئاوی پاک و تەندروستیی گشتیش دەکەن. لە کاتێکدا لەسەدا 85ی خێزانەکان کێشەی دابینکردنی ئاوی پاکیان هەیە، ئەو ئاوەی تێکەڵی ئاوەڕۆ دەبێت هاوکات دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی. بەداخەوە کاریگەریی قەیرانی مرۆیی لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردەدا قووڵتر دەبێتەوە. لە کاتێکدا لەسەدا 42ی دەرمانە سەرەکییەکان بۆ ئاستی کۆگای سفر دابەزیون، 109 ناوەندی خوێندن کاریگەریی لافاویان لەسەر بوو و 5 هەزار و 500 قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون."
قاباکتەپە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆسپ و تەگەرەی جیدی لەبەردەم گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززەدا هەن، گوتی، "سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا هاتنەژوورەوەی 262 بارهەڵگری هاوکاری ڕاگەیەندرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕژێمی داگیرکەر پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوو، ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست نەهات و زیاتر لە 150 هەزار خێوەت لەسەر سنوور ڕاگیراون."
پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ کۆسپ بگەیەندرێنە غەززە
قاباکتەپە بە جەختکردنەوە لەوەی کە ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات لە کێشەی نیشتەجێبوون تێدەپەڕێت و قەیرانێکی مرۆیی فرەڕەهەندە، تەندروستی و پەروەردە دەگرێتەوە، ڕایگەیاند کە حەوانەوەی سەلامەت، خۆراک، ئاوی پاک و گەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان مافی سەرەتایی مرۆڤن.
قاباکتەپە بە دەربڕینی ئەوەی کە دەبێت کۆسپەکانی بەردەم چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە و گەیاندنیان بە شایستەکان لاببرێن، گوتی، "پێویستە ڕێڕەوەکانی هاوکاریی مرۆیی کراوە بهێڵرێنەوە؛ سەرجەم پێداویستییە سەرەکییەکان، بەتایبەت کەرەستەکانی نیشتەجێبوون و گەرمکردنەوە، دەبێت بە شێوەیەکی خێرا، سەلامەت، بەردەوام و بەبێ کۆسپ بگەیەندرێنە غەززە."
قاباکتەپە بە بانگهێشتکردنی دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانیان، ئەم دەربڕینانەی بەکار هێنا، "پاراستنی منداڵێک لە سەرما و حەوانەوەی خێزانێک لە شوێنێکی سەلامەتدا بە هیچ شێوەیەک ناکرێت ببێتە بابەتی مامەڵەی سیاسی."
بانگەوازی پشتیوانی بۆ هەموو کۆمەڵگە
قاباکتەپە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بە هەڵمەتی "هەمان ئاسمان، زستانی جیاواز" ئامانجیان ئەوەیە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بجووڵێنن بۆ دابینکردنی پێداویستیی ئەو مرۆڤانەی لە غەززە و بە گشتی لە فەلەستین لە ژێر بارودۆخی سەختی زستاندا خەباتی ژیان دەکەن، بانگەوازی ئاراستەی هاووڵاتییان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، جیهانی کار و ئیدارە خۆجێییەکان کرد.
قاباکتەپە بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ناچارکردنی خەڵک بۆ ژیان لە خێوەتاندا بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئاسایی ناکرێتەوە، تۆماری کرد کە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە مافی فەلەستینییەکان بۆ ژیانێکی مرۆڤانە لەسەر خاکەکەی خۆیان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە. قاباکتەپە بە دەربڕینی ئەوەی کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکات، گوتی، "با براکانمان لە غەززە لە بەردەم بارودۆخی سەختی زستاندا بەجێ نەهێڵین. با هاوپشتیمان بکەینە هەنگاوی کردەیی."
با دەنگی غەززە بین
مەحموود ئەرسلان، سەرۆکی گشتیی هاک-ئیش، لە وتارەکەیدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پشتیوانیکردن لە دۆزی فەلەستین بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی و ویژدانییە، گوتی وەک کرێکاران و ڕەنجدەرانی تورکیا لە کاتی دامەزراندنیانەوە لەناو ئەم خەباتەدا بوون.
ئەرسلان بە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان بەرامبەر بەوەی لە غەززە ڕوو دەدات، جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی 46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە پشتیوانی لە هەڵمەتەکە دەکەن لە دەوری ئامانجێکی هاوبەش، هاوپشتییەکی گرنگ و نموونەییە. ئەرسلان بانگەوازی ئەوەی کرد، "وەرن با ببینە دەنگی برا غەززەییەکانمان کە لە هەمان ئاسماندا زستانێکی جیاواز دەژین، وەڵامی هاوارەکانیان بدەینەوە." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
ژووری هەشتەمی ئەنجوومەنی دەوڵەت تانەیەکی ڕەتکردووەتەوە کە پارێزەران بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ تۆماریان کردووە، بەمەش هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی زانکۆکەی پشتڕاستکردووەتەوە
گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان، دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە ئەمبوڵانسی فریاکەوتن بکرێت بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین