ئەمڕۆ لە کەرکووک پارێزگارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت
ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کۆدەبێتەوە بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ.
لەو دانیشتنەدا کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان کورسییەکە دەدرێتەوە بە پێکهاتەی تورکمان. دوو کاندید دێنە پێشەوە کە یەکێکیان قەحتان وەنداوی بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی عێراقییە، ئەوی دیکەشیان ماردین گۆک کایا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیە.
ئەندامی ئەنجومەن ئەحمەد ڕەمزی، کە پێشتر ناوی لەناو کاندیدەکاندا هاتبوو، بۆ ئەوەی مافی ئەندامێتی هەمیشەیی لە ئەنجومەنەکەدا لەدەست نەدات، لە ڕکابەرییەکە کشایەوە، بەو پێیەی ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ پارێزگار و دواتر ئەو پۆستە ڕادەستی پێکهاتەی عەرەبی دەکرێتەوە.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە سیاسیەکەی کەرکووک، ڕێبوار تەها پارێزگاری یەکێتی لە 16ی نیسانی 2025 ئەو پۆستەی ڕادەستی محەمەد سەمعان کرد، دوای ئەوەی سەمعان لە 15ی تشرینی یەکەمی 2026 سوێندی یاسایی خوارد وەک وەزیری دەوڵەت، کورسی پارێزگاری کەرکووک بە بۆشی مایەوە.
ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک لە 16 کورسی پێکهاتووە کە 7 کورد (5 یەکێتی، 2 پارتی)، 6 عەرەب، 2 تورکمان و ئەندامێکی مەسیحی لەخۆدەگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد و لە وتاری دەستپێکدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی گفتوگۆ و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.
مەسعود بارزانی لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی.