بانگەوازێک لە مەسعود بارزانییەوە
مەسعود بارزانی لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی، ھەروەھا داواشی لە لایەنەکانی دیکە کرد بەشداری لە پێکھێنانی حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانیدا بکەن.
دەقی پەیامی بارزانی کە لە لایەن بارەگای بارزانیەوە بڵاو کرایەوە:
"بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
سەبارەت بە پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە ھەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە ھەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.
لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی ھەرێمی کوردستان بھێنن.
زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری ھەرێمیش بەشداری لە ھەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بھێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نوێنەرایەتی هودا پار لە هەرێمی کوردستان بۆ قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئەو هێزەی هەزار ساڵە لەم خاکانەدا بەیەکەوە گرتووین، ئایینی پیرۆزی ئیسلامە."
لە چوارچێوەی "مانگی تشرینی دووەم مانگی ئەسحاب"، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە ساڵانە لە زۆرێک لە شارەکانی تورکیا بەرنامە بۆ گێڕانەوەی ژیانی ئەسحاب سازدەکات، ئەمساڵ لە شاری ئیستانبوول بەرنامەیەکی بە تەوەری "ئەستێرەکان کە ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە" سازکرد.