سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و چۆنیهتیی پتەوکردنیان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا لهسهر بنهمای بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە "ڕەوشی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە شەڕ و ململانێکان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکەن و گفتوگۆ، لێکگەیشتنی هاوبهش و ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان باشترین ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان."
ئاماژە بەوەش کرا کە "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتییهکی بهردهوام و لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکەدا بێت. چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد و لە وتاری دەستپێکدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی گفتوگۆ و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کۆدەبێتەوە بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ.
مەسعود بارزانی لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی.