رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە مێردین: ٣ کوژراو و ٦ بریندار
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکان، رووداوەکە کاتژمێر ١٨:٤٠ لە نزیکەی گوندی کافسەنۆر لە چواڕێیانی گوندی خربێ شێخ مەحموود لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل رووی دا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە گواسترانەوە ناوچەکە.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی مێردین و مەحسەرت.
بەهۆی رووداوەکە ڕێگاکە بۆ ماوەیەک داخرا و دواتر ڕێگاکە کرایەوە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.