كۆمهڵ: هێرشهكهی سهر كێڵگهی كۆرمۆر دوژمنكارانهیه
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆمۆر مەحکوم کرد و هێرشەکەی وەک "کارێکی دوژمنکارانە" وەسف کرد.
محهمهد حهكیم، وتهبێژی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان سەبارەت بە هێرش سەر کێڵگەی کۆمۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ڕایگهیاند، "هێرشهكهی ئهمشهوی سەر کۆرمۆر کارێکی دوژمنکارانەیە و ئیدانە و مەحکومی دەکەین."
دوێنێ کاتژمێر ١١:٣٠ـی شەو هێرشێک بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجام درا و بەهۆی هێرشەکە گواستنەوەی گاز بڕا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرد.
وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، "بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا."
لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵە ٥ ساڵەکەیان بە کوژراوی دۆزرانەوە.