هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر: تەواوی هەناردە گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا
وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، "بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا."
ئەمشەو هێرشێکی درۆن بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
دوای هێرشەکە وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر ١١:٣٠ بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا. ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆمۆر مەحکوم کرد و هێرشەکەی وەک "کارێکی دوژمنکارانە" وەسف کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرد.
لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵە ٥ ساڵەکەیان بە کوژراوی دۆزرانەوە.