لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە دیاربەکر ٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای دیاربەکر-مێردین ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان بوو.
رووداوەکە لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە نزیکەی گوندی قەرەقۆچ لە سەر ڕێگای دیاربەکر-مێردین رووی دا. لە ئەنجامی ئەو رووداوەی لە نێوان بارهەڵگرێک و تەکسیێک و ئۆتۆمبێلێک رووی دا ٤ کەس بەناوەکانی عبدالله سغن، لەیلا سغن، عومەر سغن و ڕوشەن سغن گیانیان لەدەستدا. دەستنیشان کرا، یەکێک لە ئافرەتەکان دووگیان بووە.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، جەندرمە، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران. کەسێک لە ئەنجامی رووداوەکەدا بریندار بوبوو گواسترایەوە نەخۆشخانە.
لە گرتەڤیدیۆکانی کامێراکانی ئاسایش دەبینرێت کە بارهەڵگرەکە بە خێرایی دێتە سەر ڕێگاکە و دەبێتە هۆی رووداوەکە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی پەکەکە/هەسەدە لە ناوچەی مەعدەن لە ڕەقە، ٢ سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە شارۆچکەی چنار لە سەر ڕێگای دیاربەکر-باتمان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ ڕێکخست.