رووداوێکی هاتوچۆ لە دیاربەکر: کوژراوێک و ٣ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
رووداوەکە لە نزیکەی گوندی خانکی ژێر لە شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک کە لە شرنەخەوە هاتبوو بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانەی دیاربەکر لە ڕێگا وەرگەڕا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا عبدالرحمان قەهرەمان تەمەن ٦٢ ساڵە گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە کران.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتوانینی پارتی دەم لە تەحەمولکردنی خواستی جەماوەری موسڵمان بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە بازنەی ئیسلامیدا، جارێکی دیکە ناتەبایی خۆی لەگەڵ بیروباوەڕ و بەهاکانی جەماوەر ئاشکرا کرد.
لە شارۆچکەی کردۆخلی پاریزگای مەرعەش و پالاندۆکەنی پارێزگای ئەرزەڕۆم دوو بوومەلەرزە روویان دا.
ئیسحاق ساغلام یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پارێزگای وان کۆنفڕانسێکی میدیایی ڕێکخست و ڕاگەیاند کە "لە وان وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد ڕێکدەخەن."