إتحاد العلماء ١٠مین دیداری زانایان ڕێکدەخات

یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) ئەمساڵ ١٠مین دیداری زانایان بە تەوەری "هەوڵە ئایدیۆلۆژییەکان لەسەر بنەمای ناسنامەی ئیسلامیمان" لە دیاربەکر رێکدەخات.
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) کە هەموو ساڵێک لە دیاربەکر بەرنامەی دیداری زانایان ڕێکدەخات ئەمساڵیش ١٠مین دیداری زانایان بە تەوەری "هەوڵە ئایدۆلۆژیییەکان لەسەر بنەمای ناسنامە ئیسلامیمان" ڕێکدەخات. بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا و ئەکادەمیسیەن و کەسایەتی ناودار لە بەرواری ١١-١٢ی تشرینی یەکەم لە هۆڵی کۆنفڕانسی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی لە دیاربەکر ڕێکدەخرێت.
بەڕێوبەرانی إتحاد العلماء لەبارەی ١٠مین دیداری زانایان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و زانیاریان لەبارەی بەرنامەکە دایەوە.
مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحال العلماء لە کۆنفڕاسێکی میدیایی باس لە بەرنامەکە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەرنامەی ئەمساڵ گرنگی بە ئەو شتانەی بۆ پاراستنی خانەوادە پێویستن و ئەرکی زانایان و کۆمەڵگا لە بەرامبەر غەززە دەکرێت.
"تەوەری ئەمساڵی بەرنامەکەمان 'هەوڵە ئایدۆلۆژییەکان لەسەر بەنامەی ناسنامە ئیسلامییەکەمان' دەبێت"
مەلا بەشیر شیمشەک وتی، "وەک دەزانرێت ئێمە وەکو یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەم بەرنامەی دیداری زانایان ڕێکدەخەین. بانگێشتی ژمارەیەکی زۆر زانا لە چوارلای دونیا بە تایبەت کوردستان کە بووە چوار پارچە و وڵاتانی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی دەکەین. هەموو ساڵێک بە تەوەرێک لە بەردەم خەڵکەکەمان دەبین. إن شاء الله ئەمساڵێش وۆرکشۆپەکەمان بە تەوەری 'هەوڵە ئایدۆلۆژییەکان لەسەر بەنامەی ناسنامە ئیسلامییەکەمان' بۆ ماوەی ڕۆژێک و نیو دەخایەنێت."
ناوبراو لە بەردەوامی لەبارەی ناسنامەی بەشداربووان وتی، "وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش بانگێشتی ژمارەیەکی زۆر زانامان لە ژمارەیەکی زۆر وڵات بە تایبەت کوردستان و وڵاتانی فەلەستین، ئەفغانستان، ئەفریقا، میسڕ و تورکیا کردووە. زاناکان و ئەکادەمیسیەنەکان لەبارەی بابەتەکانی جیاواز وتار پێشکەش دەکەن. ئەمساڵ بە تایبەتی سەرنجمان خستۆتە سەر خێزان و ئەخلاق. کۆمەڵگاکەمان لەم دوو بوارەدا ئازاری گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. کێشەی خێزانیش هەیە، بە هەمان شێوەش کێشەی جددی لەگەڵ گەنجەکانمان هەیە. ئێمە ناڵێین "لەت و پەت" دەبین، بەڵام خێزانەکانمان هەیە کە بە کردەوە خەریکە دەڕووخێن و گەنجان و منداڵەکانمان بەدەست نەخۆشی دەروونییەوە دەناڵن."
"لە نێوان مێوانەکانمان کەسایەتییە فەلەستینییەکانیش دەبن"
مەلا شیمشەک لە بەردەوامی وتی، "ئەرکی زانایان ئەمەیە کە خاوەنداری لە ئوممەتی پێغەمبەرمان بکەن. بۆیە باوەڕ دەکەین پێش لە هەموو کەسێک دەبێت زانایانمان دابنیشن و گفتوگۆ لەمبارەیە بکەن و ڕێگا نیشان بدەن. بەم حیکمەتە هەموو ساڵێک بابەتێک هەڵدەبژێرین و هەوڵ دەدەین ئەرکەکەمان لە بەردەم کۆمەڵگاکەمان بەجێ بهێنین. هیوادارین پەیامەکانمان بگاتە خێزانەکانمان، دایک و باوکان، توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگاکەمان، و بەرپرسان، ئیلهامبەخش بن بۆ هەمووان بۆ ئەوەی بەشداری خۆیان بکەن. هیوادارین بەرنامەکەمان سوودی بۆ هەموومان هەبێت و بەخێر بێت."
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "هەڵبەت کاتێک بەرنامەیەک ڕێکدەخەین نابێت غەززە لەبیر بکەین. بۆیە لە نێوان مێوانەکانماندا کەسایەتییە فەلەستینییەکانیش دەبێت. إن شاء الله ئەوانیش قسە دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی جزیری ناوچی بۆتانی باکوور بەرنامەی یادکردنی شاعیری گەورەی کورد مەلای جزیری بەڕێوەچوو کە لە لایەن گۆڤاری بانگی حەق ڕێکخرابوو.
سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای مێردین بەرنامەی دیدار لەگەڵ هۆزەکان و پیاوماقوڵەکان ڕێکخست.
دانیشتوانی دیاربەکر شەوانە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فلۆتیلای سومود کە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی غەززە بەڕێوەکەوتبوو