ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی ڕێڕەوی گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندی دانوستانکار و لیژنە هاوبەشەکانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نەوتییەکان و دۆسیەیی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەیەکتر گەیشتن و کۆنووسی هاوبەشی لیژنەکان.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بە نووسراویان ژمارە ٨٤٤١ لە ١٦-٠٣-٢٠٢٥، سەبارەت بە پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان و پێداچوونەوە بە خشتەی هاوپێچی بڕیاری پێشوووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٧٩ لە ٠٣-٠٢-٢٠١٦، ئەم بابەتە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نووسراویان ژمارە ٣٩٥٤ لە ١٢-٠٥-٢٠٢٥ پشتگیری کراوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
بە بۆنەی ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەیەکی مەولود ڕێکخست.
چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشت وەقفی کاروانی ئومێد بە سەرنجدان بۆ قەیرانی مرۆیی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٠، داوای کرد "پێویستە پێش هاتنی زستان هاوکاری بەپەلە، بەتایبەتی پەناگە بگەیەنرێتە ناوچەکە."