لە دیاربەکر بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بەڕێوەچوو

بە بۆنەی ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەیەکی مەولود ڕێکخست.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر لە حەوشەی مزگەوتی حەزرەتی سلێمان لە ناوچەی سووری دیاربەکر بەرنامەیەک ڕێکخست. بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا عومەر ئاکگول دەستیپێکرد. دواتر مەولودخوانەکانی ئاژانسی ئۆزلەم مەولودنامەیان خوێند و سرود و قەسیدەیان پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە وتنەوەی تەکبیر و تەشریق لە لایەن هاوڵاتیان بەردەوام بوو و دواتر جەنگیز ئایدن وتارێک لەبارەی مەولودی پێغەمبەر پێشکەش کرد.
"ئەو پێغەمبەری ئەخلاق، میهرەبانی، بەخشەندەیی، بەرخۆدان و سەرهەڵدانە"
ئایدن ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڕی نزیکەی ٥٠٠ کەس لە یارانی پێغەمبەر لە دیاربەکرە و وتی، "ئێستا هەوڵ دەدەن لە کن ٢٧ سەحابیی شەهید یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا علیه الصلاة و السلام بکەین. ئێستا ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی سەروەرمان رەسولی زیشان، فەخری کائیناتە کە وەک رەحمەت لە لایەن خودا بۆ جیهان ناردراوە. ڕۆژێکی ئاسایی نییە. ئەو ڕۆژ عەرش هەژاوە. مەولودێکە لەو ڕۆژەدا ستوونەکانی کۆشکەکانی ستەم ڕوخاوە، کچەکانی بە زیندووی نێژران دڵخۆش بوون. وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر تەوەری 'ڕێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد صلی الله علیه و سلم'ـی بۆ ئەم شەوە هەڵبژارد. ئەو پێغەمبەری ئەخلاق، میهرەبانی، بەخشەندەیی، بەرخۆدان و سەرهەڵدانە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە پێغەمبەرەکەمان لە یەکەم ڕۆژ کە وەحی هاتووە تا کۆتایی ژیانەکەی نەوەستاوە و لەگەڵ ئەوەی نزیکترین کەسانی شەهید بوون بەڵام ڕۆژێکیش لە بەرامبەر ستەم بێ دەنگ نەبوو. ئایدن وتی، "سەرچاوەکانی مێژوویی باس لەوە دەکەن کە پێغەمبەری خودا هەر ٤٥ ڕۆژ جارێک چووە جیهاد. لە سەردەمێکدا کە ئافرەت و هەژارەکان وەک مرۆڤ هەژمار نەدەکران لە دەوڵەتی پێغەمبەری خودا ئافرەتەکان بە تەنهایی دەیانتوانی لە لایێکەوە بچێتە لای دیکە. مرۆڤەکانی ئەو ڕۆژ دەیانگوت، 'ئێمە دادپەروەرین، ڕاستین.' بەڵام منداڵێک کە لە دایک دەبوو پێش لە هەموو کەسێک براکەی دەخوارد.
"ئێمە لە ئەو فێری سەرهەڵدان و بەرخۆدان بووین"
ئایدن لە بەردەوامی باس لە بەرخۆدان لە بەرامبەر ستەم کرد و وتی، "پێغەمبەری خودا یارانی خۆی بەم شێوەیە پەروەردە کرد. باجیان دا. بیلال لە حەزرەتی رسول الله فێری بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەشکەنجەکان بوبوو. ئەگەر ئەمڕۆ کەسانێک بۆ دینەکەی گیانیان فیدا دەکەن ئەوی وەک نمونە وەردەگرن. پێغەمبەری خودا لە ٢٣ ساڵی ژیانەکەی هیچ کات نەوەستا. لە دونیایێک کە ئەو تێدا دەژیا تەواوی مرۆڤەکان ئازاد بوون. گرنگی بە منداڵەکان دەدا. باوکەکان لەگەڵ منداڵەکانیان و دایکەکان لەگەڵ هاوسەرەکانیان بە میهرەبانی رەفتار دەکرد."
جەنگیز ئایدن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە "لەو دونیایەی ئەو دەژیا هیچ کەس سەری لە بەرامبەر ستەم نزم نەدەکرد" و دواتر وتی، "پێغەمبەری خودا بۆ ٣ سەحابیێک ٣ هەزار مرۆڤی نارد. ئەگەر ئەمڕۆ ٥٧ وڵاتی ئیسلام دلۆپێک ئاو بۆ بیت المقدس و قودسی شەریف نانێرێت ئەو کات با باس لە ئوممەتبوونیش نەکەن. ئێمە لەو ئەو فێری بەرخۆدان و سەرهەڵدان بووین. بە هەما شێوەیەی پێغەمبەری خودا فێری یارانی خۆی کردبوو ئەمڕۆ ٢٣ مانگە مسوڵمانەکانی غەززەیی خۆڕاگری دەکەن و منداڵەکانیان شەهید دەدەن. ئەوان خۆڕاگری دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ بە ئەو کەسانەی گوایە پارێزراوی مافی مرۆڤن دەڕون و ڕووی ڕاستی ئەو کەسانەی گوایە مافی ئافرەت دەپارێزن دەردەکەوێت. ئێمە بینیمان کە سەرۆکانی ٥٧ وڵاتی ئیسلان تەنها سەر بەندێکن لە بەرامبەر ئێمە."
"بۆ ڕزای خودا تەنها هەستان بەسە! بەپێچەوانە لە دوای ڕۆژ ناتوانن حیسابی ئەمە بدەن"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بە قسەی ئەنەسی کوڕی نەدر کرد کە دوای هەواڵی شەهادەتی پێغەمبەری خودا لە ڕۆژی ئوحد وتبووی، "لە دونیایەک دا کە پێغەمبەری خودا کوژراوە بۆ چی دەژین؟ هەستن و بەرەو بەهشت بچن. لەبیر نەکەن! لە ترسەنۆکی شەرمەزاری و لە بەرەو پێشەوەچووندا شەرەف هەیە." و دواتر وتی، "منیش بە قسەی ئەو یارەی پێغەمبەری خودا بانگیشتی ٥٧ وڵاتی ئیسلام دەکەم. بۆ ڕزای خودا تەنها هەستان بەسە! بەپێچەوانە لە دوای ڕۆژ ناتوانن حیسابی ئەمە بدەن. خوشک و برایانی بەڕێز! ئێوەش هەرچی لە دەستتان دێت ئەنجام بدەن. دوعا بکەن و بڵێن، 'پەروەرگاری من، نەسیبی ئەم دەستانە بکە کە شتێک بۆ مسوڵمانەکانی غەززەیی ئەنجام بدات."
"ئەگەر دایکەکان نایانەوێت منداڵەکانیان مردار بخۆن دەبێت کاڵانی سەهیۆنییەکان و پشتیوانەکانیان بایکۆت بکەن"
جەنگیز ئایدن لە بەردەوامی ئاماژەی بە گرنگی بایکۆت کرد و جەختی لەوە کرد کە چۆن گۆشتی خوک حەرامە کاڵاکانی بایکۆتیش حەرامە و دواتر وتی، "بەتایبەت ئەگەر دایکەکان نایانەوێت منداڵەکانیان مردار بخۆن و ببنە هاوبەشی ستەم و ئەگەر دەیانەوێت خۆیان لەم ئاگرە ببارێزن دەبێت کاڵانی سەهیۆنییەکان و پشتیوانەکانیان بایکۆت بکەن."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن مامۆستا فاتیح ڤارۆل کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشت وەقفی کاروانی ئومێد بە سەرنجدان بۆ قەیرانی مرۆیی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٠، داوای کرد "پێویستە پێش هاتنی زستان هاوکاری بەپەلە، بەتایبەتی پەناگە بگەیەنرێتە ناوچەکە."