ناڕەزایەتی باوکی نارینە بێ سەروشوێنەکە لە بەرامبەر ئیدعاکانی بێ بنەما

عاریف گوران باوکی نارین گوران تەمەن ٨ ساڵە کە ٩ رۆژە بێ سەروشوێنە ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئیدعاکانی ناڕاست کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە و دەستنیشانی کرد کە تەنها گوێ لە راگەیەندراوەکانی جەندرمە و پارێزگاری بگرێن.
نارین گوران تەمەن ٨ ساڵە خەلکی گوندی تاوشانتەپەی شاری دیاربەکر لە ٢١ی ئابەوە دوای گەڕانەوە لە خۆلی قورئانی کەریم بێ سەروشوێنە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی منداڵەکە بەردەوامن.
سەرلەشکەر سەلچوق یلدرم فەرماندەی جەندرمەی پارێزگای دیاربەکر سەبارەت بە چالاکییەکان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە چارەسەرکردنی پرسەکە کەم ماوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە چالاکییەکانی گەڕان بە بەشداری هەزار و ٣٠ کارمەندی فەرماندایەتی جەندرمە، ٢٤٠ کارمەندی ئافاد، ٥٤ کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش، ٢٥ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە، ٤٨ کامەندی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگا، ٥٣ کارمەندی شارەوانی شاری گەورە و شارۆچکەکان، ٨٠ کارمەندی زانکۆی دیجلە، ١٨٠ خۆبەخش، بە کۆی گشتی بە بەشداری هەزار و ٧١٠ کارمەند لە ٧ دەزگاوە بەردەوامە.
یلدرم دەستنیشانی کرد، چالاکییەکانی گەڕان بە ٩ سەگی تایبەت، ١١٥ ئۆتۆمبێل، ٢ هەلیکۆپتێر، ٤٨ درۆن لە ناوچەیەکی بە گوڕی ٥٥ کیلۆمەتر بەردەوامە و تیمەکان لە ناو ٥ رووبار، ٣ دەریاچەی بچووک، ١٨ بیری ئاو و ٢٤ کیلۆمەتر کەناڵی ئاو چالاکیی گەڕانیان ئەنجام داوە.
یلدرم هەروەها باسی لەوە کرد کە ١٢ هەزار و ٥٦٥ ئۆتۆمبێل و ٣٢ هەزار و ٩٥٢ کەس پشکینیان بۆ ئەنجام دراوە و لە ناو ٤٧ خانوو و ٢٢ خانووی مەترووک گەڕان ئەنجام دراوە.
"من وەک باوکێک هەست بەوە دەکەم کە کچەکەم زیندووە و دەگەڕێتەوە"
عاریف گوران باوکی کچەکە سوپاسگوزاری تیمەکان کرد کە هەوڵی دۆزینەوەی کچەکەیان دەدەن و ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئیدعاکانی ناڕاست کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە و داوا کرد گوێ لەو جۆرە هەواڵانە نەگیرێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە راگەیەندراوەکانی جەندرمە سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی گەڕان وتی، "تاکە هۆکارێک کە لە ئێستادا بتوانین بوەستین و قسە بکەین، لێدوانەکانی فەرماندەی جەندرمە و ئەو کارانەیە کە ئافاد ئەنجامی دەدات. شەو و رۆژ کار دەکەن و ناوەستن. من وەک باوکێک هەست بەوە دەکەم کە کچەکەم زیندووە و دەگەڕێتەوە."
"خودا لێیان خۆش نەبێت"
گوران لە بەردەوامی سەبارەت بە داوای کۆمەڵگا بۆ دۆزینەوەی کچەکەی وتی، "ویجدانی کۆمەڵگا ئەم ستەم و ناحەقییەی قبول نەکرد. کاریگەری کۆمەڵگا زۆر زیاد بوو. هەموو کاتێک بۆ دۆزینەوەی نارین دوعا دەکرێت. دوعای مرۆڤەکان بە ئێمە هێزی وەستانەوە دەدات. هەروەها میدیاش زۆر زەحمەتی کێشا. تا کچەکەم نەبینم ناتوانم بخەوم و شتێک بخۆم. ناتوانم چاوەکانم دابخەم. کاتێک چاوەکانم دادەخەم ناریمەکەم دێت و بانگی من دەکات. کاتێک بانگی من دەکات ناتوانم چاوەکانم دابخەم. خودا لێیان خۆش نەبێت."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە دەبێت گوێ لە هەواڵەکانی ناڕاست نەگیرێت و دواتر وتی، "ئەندامانی میدیا کاتێک داوایان کردووە قسەمان لەگەڵ کردوون. لێرە هەنێک بێ ئەخلاقەکان هەن کە بۆ سوودی خۆیان کار دەکەن. هەوڵ دەدەن تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەخشی راستەخۆ ئەنجام بدەن و پارە قازانج بکەن و راگەیەندراوەکانی درۆ بڵاو دەکەن. تاکە راگەیەندراوی راست هی وەزارەتی ناوخۆ، جەندرمە و پارێزگارییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار وتی، " پێویستە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی و یەکێتی هێزەکان لە نێوان تورکیا و ئێران و پاکستان دابمەزرێت! ئەم یەکگرتووییە نەک تەنیا ئاسایشی ناوچەکە مسۆگەر دەکات؛ هاوکات ئیرادە و روومەت و سەربەخۆیی جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆی نیشان دەدات."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە نەخۆشخانەکە گەشت و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر لە ناو پارێکدا بەرنامەیەک رێکخست.