رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە نەخۆشخانەکە گەشت و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە دەستی بە هێرش سەر ئێران کرد. لە کاتی هێرشەکەدا راستەخۆ هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەی فارامی لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵات. میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کرد کە هێرش کراوە سەر نەخۆشخانەکە.
میدیا ئێرانیەکان باسیان لە گیانلەدەستدان لە ئەنجامی هێرشەکەدا نەکردووە و تەنها باس لەوە دەکەن کە چەندین کەس بریندار بوونەتە و پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
مەنوچەهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان هێرشەکەی وەک "نامڕۆڤانە" و "تاوان" وەسف کرد و بانگێشتی گواستنەوەی بەپەلەی تیمەکانی فڕیاگوزاری بۆ ناوچەکە کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٣ی حوزەیرانەوە بەردەوامە لە هێرش سەر ئێران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر لە ناو پارێکدا بەرنامەیەک رێکخست.
نوێنەرانی إتحاد العلماء و کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ بوون لە لایەن پۆلیسی میسڕ لە قاهیرە دەستبەسەر کران.