پەکەکە/یەپەگە بەردەوامە لە ڕفاندن و چەکدار کردنی منداڵەکان
پەکەکە/یەپەگەی کە لە ژێر ناوی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە رۆژئاوا چالاکییەکانی هەیە لە قامشلۆ و حەسەکە ٤ منداڵی ڕفاند و چەکداریان کرد.
تۆڕی مافەکانی مرۆیی سوریا راگەیاند کە بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگەر سەر بە پەکەکە/پەیەدە لە گەڕەکی ژۆری قامشلۆ ٤ منداڵی ڕفاند و چەکداریان کرد.
دەستنیشان کرا، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان ١٢-١٣ ساڵ بووە و خانەوادەی منداڵەکان سەردانیان بۆ دەزگاکانی سەر بە رێکخراوەکە کردووە بەڵام ئەنجامێکی نەبووە.
هەروەها باس لەوە کرا، لە حەسەکە منداڵێکی ١٣ ساڵە ڕفێندراوە و خانەوادەکەی هەواڵێک لەبارەی بە دەست ناهێنێت.
بە پێی راپۆرتی دەزگاکانی نێودەوڵەتی سەربەخۆ پەکەکە چەندین ساڵە لە باکوور و رۆژئاوا منداڵەکان دەڕفێنێت و چەکداریان دەکات.
پەکەکە نزیکەی ٤٠ ساڵە جگە لە شەڕ، خوێن و فرمێسک هیچ سوودێکی بۆ گەلی کورد نەبووە و لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک منداڵەکان وەک ئەندام بەکار دەهێنێت. لە چەند ساڵی کۆتاییدا چالاکییەکانی لە رۆژئاوا چڕ کردووە و منداڵەکان دەڕفێنێت.
ئەمەش دەزانرێت کە بەشێکی گەورەی ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە لە منداڵەکانی ١٥-١٨ ساڵان پێکدێت و ئەم ژمارەیەی باسی دەکرێت منداڵەکانی خوار ١٥ ساڵە.
لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتییەکان لە بەرامبەر پەکەکە بەردەوامن بەڵام پەکەکە بەردەوامە لە ڕفاندن و چەکدار کردنی منداڵەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ وڵاتی سوودان کرد کە تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
شەریکەی ئاسمانی تورک کە لە نیسانی ٢٠٢٣ گەشتەکانی بۆ سلێمانی ڕاگرتبوو دووبارە دەستی بە گەشتەئاسمانییەکانی کرد.