لە ڕووسیا ڕووداوی پێکدادانی زنجیرەیی ٤ ئۆتۆمبێل: ٥ بریندار
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەو ئاگرەی لە ئەنجامی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل کەوتەوە، ٥ کەس بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە ناوەندی شارەکە لەسەر شەقامی کۆمسۆمۆڵسکی ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی مۆسکۆوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تیمەکانی فریاکەوتن و کارمەندانی سەنتەری پزیشکیی کارەساتەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
ڕاگەیەندرا کە یەکێک لە بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری بۆ کراوە و ٤ کەسەکەی دیکەش بەهۆی برینی مامناوەندەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی مۆسکۆ، تێپەڕبوونی شۆفێرێک بە خێراییەکی زۆر لە گڵۆپی سووردا بووەتە هۆی ڕووداوەکە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە بەشی پەیوەندیداری شەقامی کۆمسۆمۆڵسکی بۆ ماوەیەک بە ڕووی هاتوچۆدا داخرا. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند کە دوو تانکەری نەوتهەڵگر کە هەوڵیان دەدا بە بەکارهێنانی ڕێڕەوێکی بێمۆڵەت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بەر مینی دەریایی کەوتوون و دوای تەقینەوەکان ئاگر لە کەشتییەکان کەوتووەتەوە.
هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کۆبوونەوەکەیان لە شاری سلێمانی بڵاو کردەوە.
لە فڕۆکەخانەی نیشتمانیی ڕۆناڵد ڕیگان لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دوو فڕۆکەی سەر بە کۆمپانیای American Airlines کە بۆ فڕین لەسەر ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە دەڕۆیشتن، پێکیاندادا. ڕاگەیەندرا کە لە ڕووداوەکەدا سەری باڵی فڕۆکەکان بەر یەکتر کەوتوون و هیچ کەسێک بریندار نەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵی (FAA) ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەست پێدەکات.