ڕاگەیاندراوى كۆبوونهوهى شاندى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان و يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان
هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کۆبوونەوەکەیان لە شاری سلێمانی بڵاو کردەوە.
ئهمڕۆ له بارهگای مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونهوه.
كۆبوونهوهكه تایبهت بوو به بارودۆخی تازهی عێراق و ههرێمی كوردستان و یهكخستنی ههڵوێست بهرامبهر به پرسە ههنووكهییهكان و پهیوهندییهكانی ههرێمى كوردستان لهگهڵ دامهزراوه فیدراڵییهكان.
هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کۆبوونەوەکەیان لە شاری سلێمانی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختیان لە یەکخستنی هەڵوێست بەرانبەر پرسە هەنووکەییەکان و بەرگریکردنی هاوبەش لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، هاوکات بڕیاریان دا بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ـی بەغدادا بکەن و داکۆکی لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەییی عێراقدا بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەو ئاگرەی لە ئەنجامی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل کەوتەوە، ٥ کەس بریندار بوون.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند کە دوو تانکەری نەوتهەڵگر کە هەوڵیان دەدا بە بەکارهێنانی ڕێڕەوێکی بێمۆڵەت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بەر مینی دەریایی کەوتوون و دوای تەقینەوەکان ئاگر لە کەشتییەکان کەوتووەتەوە.
لە فڕۆکەخانەی نیشتمانیی ڕۆناڵد ڕیگان لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دوو فڕۆکەی سەر بە کۆمپانیای American Airlines کە بۆ فڕین لەسەر ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە دەڕۆیشتن، پێکیاندادا. ڕاگەیەندرا کە لە ڕووداوەکەدا سەری باڵی فڕۆکەکان بەر یەکتر کەوتوون و هیچ کەسێک بریندار نەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵی (FAA) ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەست پێدەکات.